ڕێباز حەملان هۆكاری نەناردنی 120 دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 10 ڕۆژە سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڵێنی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی داوە، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەكراوە، هەرێمی كوردستانیش 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی ئامادە كردووە تاوەكو ئێستا بۆ بەغدای نەناردووە، ڕێباز حەملان، هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، کار لەسەر ئەوە دەکرێت مووچەی ئەو مانگانەی دواکەوتوون خەرج بکرێن، هەرچەندە هەفتەی ڕابردوو بەڵێنی خەرجکردنی مووجەی مانگی هەشت درا، بەڵام تا ئێستا پارە نەنێردراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات ناعەدالییەتییەكی گەورەیە لەلایەن بەغداوە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان دەكرێت، چونكە بەغدا هەر داواكارییەكی هەبووبێت هەرێمی كوردستان جێبەجێی كردووە.
زانیاریی زیاتر: دوو هەفتەیە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووەتەوە و بە گوتەی ڕێباز حەملان زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، بەغدا لەمێژە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لەبەردەستە و وردبینی كراوە و میزان موراجەعەش نێردراوە.
لەلایەكی دیكەوە: سەبارەت بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ئەو بڕەی بۆ بەغدا دەنێردرێ، ڕێباز حەملان گوتی: كاتێك ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ خەرجكردنی مووچەی هەر مانگێك بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی دەنێرێت، ڕاستەوخۆ كۆپییەك لەو فەرمان و نووسراوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، ئینجا هەرێمی كوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لە ڕێگەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دواكەوتنی ناردنی 120 ملیار دینارەكە گوتی: هۆكارەكەی ئەوەیە كە تاوەكوو ئێستا نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران نەنێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق تاوەكوو کوردستانیش 120 ملیارەكە بنێرێت، پارەكە ئامادە كراوە و تەنانەت نووسراوەكەش ئامادە كراوە، چاوەڕوان بووین ئەمڕۆ نووسراوەكەی عێراق بگات بۆ ئەوەی 120 ملیارەكە بنێرین، بەڵام نووسراوەكە نەنێردرا و پێشبینی دەكەم بكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
گوتیشی، دوو هەفتە پێش ئێستا سوودانی بەڵێنی بە وەزیرانی كورد دابوو كە هەر هەمان هەفتە مووچە بنێرێ، بەڵام بێ هیچ هۆكارێك نەنێردراوە. لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی هیچ گرفتێكی كەمیی سیولە نییە، بەڵكو پارەی سێ مووچەش هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 400 کاندید سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە ئەرزەڕۆم هەر 45 ڕۆژ جارێک 75 تۆن قارچک بەرهەم دەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان شەش بڕیار لەبارەی مووچە و خەرجییەکان دەردەکات
- بزنس
- 15 تشرینی یەکەم
لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی مووچەی مانگی هەشت
- بزنس
- 15 تشرینی یەکەم
بەغدا ملیۆنان دینار لە فەرمانبەرانی گرێبەست وەردەگرێت