ڕاوێژکارێکی حکومەت: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 کردووە
- بزنس
- 18 تشرینی یەکەم

لۆگۆی حکومەتی عێراق و گوژمەیەک مووچە لە بانکە حکومییەکان
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2026 کردووە. ھاوکات ڕوونی دەکاتەوە ئەگەر بودجەکە لە کاتی خۆیدا پەسەند نەکرێت، حکومەت چۆن پارە خەرج دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئامادەکارییەی وەزارەتی دارایی بۆ ئامادەکردنی پرۆژەی بودجەی ساڵی 2026 لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا وەزارەتەکە خشتەی بودجەی 2025ی ئامادە نەکردووە، تەمەنی ئەم حکومەتەش بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن بەرەو کۆتایی دەچێت و دانیشتنەکانی پەرلەمانیش پەکیان کەتووە.
لێدوانی فەرمی: مەزھەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی گشتیی عێراقە بۆ ساڵی 2026." ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە "ئەگەر بەھۆی کەمبوونی کاتی پەرلەمانەوە، بودجەکە لە کاتی دیاریکراودا پەسەند نەکرێت، ئەوا حکومەت لە ساڵی 2026دا ھەموو مانگێک، ڕێژەی یەک لەسەر 12ـی ئەو پارەیە خەرج دەکات کە لە ساڵی 2025 خەرج کراوە". ئەمەش پڕۆژە وەبەرھێنانییە بەردەوامەکان، پابەندبوونە دەرەکییەکان و خەرجییە پێویستەکانی دیکە دەگرێتەوە.
لەهەمان کاتدا: مەزھەر محەممەد ساڵح ڕوونیشی کردەوە: "چالاکییە داراییەکان بەردەوام دەبن لە کۆکردنەوەی داھات و خەرجکردن بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی، تا ئەو کاتەی پەرلەمان بودجەی 2026 پەسەند دەکات. دوای پەسەندکردنی، پارەی تایبەت بە پڕۆژە وەبەرھێنانییە نوێیەکان و پابەندبوونە تازەکان بۆ گەشەی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام، دابین دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




