ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندی قەویلە لە سەیدسادق کێشەی ڕێگایان هەیە
- هەواڵ
- 21 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی قەویلە لە ناحیەی سرۆچکی قەزای سەیدسادق کێشەی ڕێگایان هەیە، داوا دەکەن ڕێگاکەیان بۆ چاک بکرێت چونکە هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکەیان سەختە و ناتوانن بە ئاسانی هاتووچۆ بکەن.
بەدواداچوونی ئاڤا: ساڵی 2013 بڕی 950 ملیۆن دینار بۆ چاککرانی ئەو ڕێگایە تەرخان کراوە، بەڵام پڕۆژەکە جێبەجێ نەکراوە و خەڵکەکەش دەڵێن پارەکە خوراوە، کۆمپانیای جێبەجێکاریش بەهۆی ئەوەی پارەی وەرنەگرتووە پڕۆژەکەی جێهێشتووە.
زانیاریی زیاتر: درێژی ڕێگاکە حەوت کیلۆمەترە و 10 گوند لە قیرکردنی سوودمەند دەبن، ناحیەی بەرزنجەش بە قەزای سەیدسادق دەبەستێتەوە, بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکەش کە شاخاوییە، تەنانەت ڕێگاکەمان خۆڵیش نییە و هەمووی بەرد و شاخە و زۆر سەختە.
لێدوانی فەرمی: ڕەزا محەممەد، قایمقامی سەیدسادق دەڵێت: پڕۆژەی قیرکردنی گوندی قەویلە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پترۆ دۆلار، لە داهاتی نەوت ڕێگای گوندەکان قیر دەکرا، بەهۆی وەستانی پارەکەش قیرکردنی ڕێگای ئەو گوندە و سەرجەم گوندەکان لە سنووری قەزاکەمان وەستاوە.
دەشڵێت، هیچ لە دەسەڵاتی ئێمە نییە و ئێستا پارە نییە، ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیک پارەمان بۆ تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی ڕێگای گوندی قەویلە و سەرجەم گوندەکانی تر قیرتاو بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕواندز تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت




