دوای بەدواداچوونی ئاڤا دەست بە دروست کردنەوەی دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی دەکرێت
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە دوای سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەکە لە سلێمانی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای شەش مانگ لە ڕووداوی سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی، بڕیارە ڕۆژی شەممە، 25ـی ئەم مانگە، دەست بە دروستکردنەوەی دووکانە سووتاوەکان بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو ئاڤا بەدواداچوونێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەوەی کە کاسبکارانی بازاڕەکە ماوەی شەش مانگە لە چاوەڕوانی بەڵێنی قەرەبووکردنەوەدان.
لێدوانی فەرمی: بورهان حەمە ئەمین، نوێنەری کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکە، بە ئاڤای ڕاگەیاند کە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتوونەتە سەر هێڵ بۆ دروستکردنەوەی دووکانەکان، بە ئامانجی ئەوەی کاسبکاران چیتر بێکار نەمێنن و بەڵێنی قەرەبووکردنەوەشیان پێدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە هەر کاسبکارێک بە بڕی یەک ملیۆن دیناری بەشداری کردووە بۆ کڕینی پەناڵەکان. بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، دووکانە نوێیەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێنەوە، تا بتوانن دەست بە کار و کاسبی خۆیان بکەنەوە.
باکگراوند: لە سەرەتای مانگی چواری ئەمساڵدا، نزیکەی 150 دووکانی بازاڕەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە سووتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە




