
دیمەنێک لە ڕووباری دیجلە کە وەک دەردەکەوێت ئاوەکە پیس بووە
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پشکنین بۆ ئاوی ڕووباری دیجلە کراوە و دەرکەوتووە دوای پرۆسەی پاڵاوتن و پاککردنەوەشی، هەر هەڵگری ڤایرۆسی مەترسیدارە و مرۆڤ تووشی نەخۆشیی مەترسیدار دەکات، بۆیەش داوا دەکات چارەسەری بەپەلە بۆ پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر مەعمووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو پشکنینانەی وەزارەتی ژینگە ئەنجامی داون، پیسبوونی ئاو لە ڕووباری دیجلە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و جۆرەها ڤایرۆسی تێدا دۆزراوەتەوە کە بۆ تەندروستیی مرۆڤ مەترسیدارن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پشکنینەکان دەریانخستووە ڤایرۆسەکان نەک تەنیا لەڕێگەی خواردنەوە بەڵکو لەڕێگەی خۆشۆردنیشەوە بە ئاوی پیس دەگوازرێتەوە و کەسەکە تووشی دەبێت، بۆیەش ئەگەر چارەسەری بەپەلەی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکە نەکرێت، تەندروستیی خەڵک و دانیشتووان لە مەترسییەکی ڕاستەقینەدایە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ ئەمیر مەعمووری ڕەخنەش لە پشکی ئاوی وڵاتەكەی دەگرێت کە لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە بەردەدرێتەوە و داوا دەکات لەڕێگەی کارتی بارزگانییەوە، فشار لەسەر ئەو دوو وڵاتە دروستبکرێت تا ئاو زیاتر بەربدەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەمێکی چڕ سەنتەری هەولێری گرتووە و شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە
- ژینگە
- 13 کانوونی یەکەم
هۆشدارییەک لە کەشناسیی عێراقەوە لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە






