ئاڤا نیوز
هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و گۆڕانی کەشوهەوا، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری، هۆشداری دەدات لەبارەی وشکبوونەوەی پێست و کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگ بۆ هاونیشتمانیان بڵاو دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی؛ ژوان ئەمجەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەساڵاچووان لە وەرزی پایزدا زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی وشکبوونەوەی پێست دەبنەوە، چونکە بەشێوەیەکی سرووشتی چەوری پێستیان کەم دەبێتەوە. ئەو دەڵێت: "ئەگەری هەیە پێستی هەموو جەستەیان وشک ببێتەوە، بۆیە پێویستە ئاگادارییەکی زیاتری خۆیان بن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ پسپۆڕەکە ڕێنمایی دەدات کە لە کاتی خۆشۆردندا زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی لیفکە و مانەوەی زۆر لەناو ئاودا نەکرێت. "پاکوخاوێنی گرنگە، بەڵام نابێت زیان بە تەندروستی پێست بگەیەنێت". هاوکات دوورکەوتنەوە لەو بەرهەمانەی کە پێست وشک دەکەنەوە و شێی سروشتی ناهێڵن.
ئەو دەشڵێت، دوای خۆشۆردن یان شتنی دەموچاو، بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە یان زەیتی گونجاو یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی شێی پێست.
لەلایەکی دیکە؛ ژوان ئەمجەد داوا لە ژنان دەکات لە کاتی کارکردن لە ماڵەوە، وەک قاپ شتن و بەکارهێنانی ماددە پاککەرەوەکان، دەستکێش بەکاربهێنن بۆ پاراستنی دەستیان لە وشکبوونەوە و قڵیشان. ئەو دەڵێت: "گرنگیدان بە خۆتان و بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە، یارمەتیتان دەدات جوانیی پێستتان بپارێزن و هەست بە پیری نەکەن."
هەرچی پەیوەستە بە پیاوان، کە پیشەیان وایە مامەڵە لەگەڵ ماددەی کیمیایی و کەرەستەی بیناسازی دەکەن، وەک سەرتاش، دارتاش، بۆیاخچی و کرێکاران، پسپۆڕەکە جەخت لەسەر چەورکردنی بەردەوامی دەست و پێستیان دەکاتەوە. "پێویستە پێستتان لە قڵیشان، خورشت و سووربوونەوە بپارێزن. ئەگەر هەر نیشانەیەکتان تێدا دەرکەوت، یەکسەر سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت





