
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، بە ئامانجی پتەوکردنی بازرگانی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتییانەی ئابووریی وڵاتەکەی پەکخستووە پێویستە دراوێکی هاوبەشی ناوچەیی دروست بکرێت.
لێدوانی فەرمی؛ مەسعوود پزیشکیان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تاجیکستان لە تاران ڕایگەیاند "دەتوانرێت دراوێکی هاوبەش لە ناوچەکەدا دروست بکرێت بە مەبەستی برەودان بە گەشەی ئابووری."
پزشکیان گوتیشی، بەهۆی ئەو پەیوەندییە ئایینی و کولتووریانەی کە وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە دەبەستێتەوە، دەتوانرێت زەمینەیەکی لەبار بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان بڕەخسێنرێت بۆ برەو دان بە گەشەی ئابووری؛ باشتروایە دراوێکی هاوچەرخ لە ناوچەکەدا دروست بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم پێشنیازە لەکاتێکدایە ئێران بەدەست گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانەوە دەناڵێنێت، ئەم سزایانە بوونەتە بەربەستی سەرەکی لەبەردەم ئاڵوگۆڕی دارایی و بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بەهای ڕیاڵی ئێرانی هەبووە.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە، 5-10-2025، پەرلەمانی ئێران دەنگی لەسەر پرۆژە یاسایەک بۆ لابردنی چوار سفری دراوەکەی دا، دواتر بە کۆی دەنگ ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند کرا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ وەزارەتی پێشمەرگە کێشەی مووچەی کەمئەندامانی سەنگەر چارەسەر دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات




