
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای جەژن دانیشتنێكی دیكە لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، سکاڵا لەبارەی ئەو پرسە "لە تایبەتمەندی ئەواندا نییە".
وێنە گەورەکە: پێشتر سکاڵایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی ڕۆژی 13-1-2024ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکە لە دادگەی فیدراڵی عێراق تۆمارکرا بوو، بەڵام دادگە ڕەتیکردەوە.
لێدوانی فەرمی: د.ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەی ئەنجوومەن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دیارینەکراوە، بەڵام دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان لە زووترین کاتدا دەکرێت و ئیمزاش بۆ ئەو مەبەستە کۆکراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی یاسا ئەگەر دانیشتنی یەکەم سەرکەتوو نەبوو بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەبێت بۆ هەمان بەربژێر دانیشتنێکی دیکە بکرێت، یاخود گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆدا بکرێت بۆ ئەوەی دووبارە دەرگای خۆبەربژێرکردنەوە بکرێتەوە. د.ڤیان سەبری وای گوت.
بۆچی گرنگە: پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن پشکی سوننەیە ئێستا نزیکەی سێ مانگ بەسەر کۆتا دانیشتن تێپەریوە، هێشتا سوننەکان لەسەر یەکلایکردنەوەی بەربژێرێک بۆ شوێنگرەوەی محەممەد حەلبووسی ڕێکنەکەوتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





