ئاڤا میدیا زانیاریی ورد لەبارەی ڕێژەی سەوزایی پارێزگاکانی کوردستان بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی سەوزایی لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوامە، ئاڤا دوایین داتا و ئاماری سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەند و خاوەنی سامانێکی زۆری نەوتە، بەڵام وڵاتەکە تووشی کێشەی ژینگەییەکانی وەک وشکەساڵی، بیابانبوون و کەمی سەرچاوەکانی ئاو بووەتەوە، لە بەرامبەردا کوردستان هەنگاوی گرنگ و ستراتیژی دەنێت و حکومەت پلانی درێژخایەن بۆ سەوزکردنی گشت ناوچەکان دادەنێت.
لێدوانی فەرمی: سەروەر وەیسی کەریم، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ئەندازەی پارکەکان بە ئاڤای وت: لە کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ زیاتر لە 20% بەرزبووەتەوە، حکومەت دەستی بە جێبەجێکردنی پلانێکی ستراتیجی کردووە کە تاوەکو ساڵی 2030 نزیکەی 100 ملیۆن داربەڕوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بچێنین، لە قۆناغی ئێستادا زیاتر لە 300 هەزار داربەڕوو چێنراون، پرۆژەی هاوشێوەش لەسەر ئاستی کوردستان جێبەجێ دەکرێن.
ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان
هەولێر: ڕووبـەری ڕووپـۆشی سـەوزایی پارێزگای هەولێر هەزار و 359.75 کیلۆمەتر دووجایە، لە کاتێکدا و ڕووبـەری گشـتی پارێزگاكە 15 هەزار و 38.93 کیلۆمەتر دووجایە.
سلێمانی: ڕێـژەی ڕووپـۆشی سـەوزایی لـە پارێزگای سـلێمانی 9.1% كە دەكاتە هەزار و 426.24 کیلۆمەتر دووجا، كـۆى گشـتی ڕووبـەری پارێزگاكـە 15 هەزار و 654.62 کیلۆمەتر دووجایە.
دهۆک: ڕووبـەری ڕووپـۆشی سـەوزایی لـە پارێزگای دهـۆك دەگاتە 27.6%، کە دەکاتە 3 هەزار و 52.6 کیلۆمەتر دووجا، لـە كـۆى گشـتی ڕووبـەری پارێزگاكـە كـە 11 هەزار و 66 کیلۆمەتر دووجا.
هەڵەبجە: ڕێـژەى ڕووپـۆشی سـەوزایی لـە پارێزگای هـەڵەبجە 10.04%ـە، دەكاتـە 91.28 کیلۆمەتر دووجا لـە كـۆى گشـتی، ڕووبـەری پـارێزگاكە كـە 909.20 کیلۆمەتر دووجایە.
گەشەی ڕێژەی سەوزایی هەولێر
ڕێژەی سەوزایی ناو پایتەخت زیاترە لە 20%، ئەمە تازەترین ئامارە بۆ ساڵی 2025، واتە جیاوازی ڕێژەکە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا لە 9.1% ـەوە بۆ زیاتر لە 20% هەڵکشاوە. لە ماوەی ساڵانی 2019-2025، تەنیا لە ناوەندی پارێزگای هەولێر 522 هەزار و 670 نەمام لەگەڵ 370 هەزار و 862 گوڵ چێنراون.
گەشەی ڕێژەی سەوزایی سلێمانی
لە ئێستادا شاری سلێمانی خاوەنی 511 باخچە، حەوت پارک، ژمارەی بلوار 85 و یەک نەمامگەی تایبەتی هەیە. ژمارەی دار و درەخت و نەمام لە شارەکەدا نزیک بووەتەوە لە سێ ملیۆن دار. بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، ڕووبەری سەوزایی لەو پارێزگایە 12 ملیۆن و 780 هەزار مەتر دووجایە، بەمەش ڕێژەی سەوزایی 19.6%ـە، بەپێی ڕووپێوی ساڵی 2015 ڕێژەی سەوزایی سلێمانی 9.1% بووە. لە ساڵی 2019 تاوەکو 1-6-2024، 299 هەزار و 538 نەمام چێنراون.
گەشەی ڕێژەی سەوزایی دهۆک
ڕێژەی سەوزایی سنووری پارێزگای دهۆک 14.5%یە، ڕێژەی سەوزایی دارستانە خۆڕسکەکانی دەورووبەرى سەرووی 50%ـە. ژمارەی پارکەکانی 168 پارکە، ڕووبەری سەوزایی بلوارەکان 199 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.
مەرجەکانی حکومەت بۆ پڕۆژەکان چین؟
حکومەت مەرجی لەسەر پڕۆژەکان داناوە و پێویستە ڕووبەری لە 25%ـی پرۆژەکان بکرێنە سەوزایی، بەڵام ئەوانەی ئەو ڕێژەی پڕۆژەکەیان نەکردووەتە سەوزایی، دەبێت لە "پرۆژەی لەبری سەوزکردن" بەشداری بکەن کە پێویستە لە بری پڕۆژەکەی خۆی، شوێنێکی دیکە بکاتە سەوزایی، بەو مەرجەی لەژێر چاودێری خۆیدا بێت و بایەخی پێ بدات، هاوکات لە بەرنامەدایە ئەم پرۆژەیە قوتابخانەکان و زانکۆکان بگرێتەوە.
باکگراوند: بەپێی ڕووپێوییەک لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دراوە، مێژووەکەی بۆ ساڵی 2015 دەگەرێتەوە، بەگشتی ڕێژەی سەوزایی لە کوردستان نزیک بووەتەوە لە 12%.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی مەریوان دوای ڕاپۆرتێکی ئاڤا گەڕەکی ئاشتی قیرتاو دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: 131 تریلیۆن دینار قەرز لە حکومەتەکانی پێشوو ماوەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا دەیەوێت سوود لە ئەزموونی ئاوەدانیی هەولێر وەربگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەوڵێکی نهێنی ئەمریکا بۆ ڕفاندنی سەرۆکی ڤەنزوێلا شکست دەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

مێژووی گوندەکانی هەورامان بە دۆکیۆمێنت دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دهۆک کاندیدێکی پارتی ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ 79 کوڕ و 79 کچ ڕێکخست
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆ یەکەمجار لە هەڵەبجە کەبابی هەنار پێشکەش بە سەردانیکەران کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هیندی دوای ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی کردنەسەری لە عێراق بە دزییەوە دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین پارک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێت
- ڤیتی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەدا بەکارهێنانی پلاستیک قەدەغە کرا
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی گەورەترین پڕۆژەی ژینگەیی لە هەولێر دەکاتەوە
- ژینگە
- 28 تشرینی یەکەم
ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە لە کوردستان هەیە؟






