
محەممەد قوربانی نووسەر و چالاكوان
ئاڤا نیوز
دوای نزیكەی 20 ڕۆژ لە دەستگیركردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی یەكێتییەوە، دوای ئەوەی ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بابەتەكە كرد و دەنگی كەسوكارەكەی گەیاند، محەممەد قوربانی نووسەر و چالاكوان ئازاد كرا.
چیرۆكی سەرەكی: نزیكەی 20 ڕۆژ پێش ئێستا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی یەكێتییەوە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ محەممەد قوربانی كە نووسەرێكی كوردە و برازای نووسەر عارف قوربانییە دەستگیر كرا، لەو ماوەیەدا بێسەروشوێن بوو، بەپێی گوتەی كەسوكارەكەیشی هۆكاری دەستگیركردنەكەی تەنیا ڕەخنەیەكی ئاسایی بووە لە فەیسبووك كە نووسەرەكە سەبارەت بە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە بڵاوی كردووەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند، محەممەد قوربانی ئازاد كراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەئوف قوربانی، باوکی محمەد قوربانی بە ئاڤای راگەیاند: ئەمشەو كوڕەكەم دوای زیاتر لە 17 رۆژ مانەوەی بە هۆی گوشارەكانی ئاڤا میدیاوە ئازاد کرا، سوپاسی تەواوی ستافی ئاڤا میدیا دەکەم كە لەو ماوەیەدا لە هەوڵی بەردەوامدا بوون بۆ ئازادكردنی محەممەدی كوڕم، سوپاسی تایبەتیش بۆ هەوراز گوڵی ئەستێرەی ئاڤا كە چەند جارێك بابەتەكەی وروژاند.
گوتیشی: كوڕەكەمان بێ تاوان دەستگیر كرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی كەسوكارەكەی هۆكاری دەستگیركردنی محەممەد ئەوە بووە كە لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك ڕەخنەیەكی لە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی گرتووە و نووسیویەتی "كاك قوباد، نوێنەرەكانت هیچ خزمەتێكی شاری چەمچەماڵ ناكەن” هەروەها ڕەخنەشی لە ئاسایشی دەڤەرەكە گرتووە بەوەی دەستێوەردان لە كاری دادگادا دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات






