
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ کەرنەڤاڵێکی جەماوەری گەورە بۆ پشتگیری لە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەبچێت. بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی دەڵێت: لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی بازنەی سلێمانی خەڵک ئامادە دەبێت و نێچیرڤان بارزانی وتارێک پێشکەش دەکات'.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 2-11-2025، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەری گەورە بۆ پشتگیری لە لیستی 275 لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: خەڵکێکی بەرچاو و دیار لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەشداری کەرناڤاڵەکە دەبن.
- عەلی حوسێن دەشڵێت، خەڵکی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، بۆ ئەوەی هاوشێوەی هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ داهاتەکانیان کۆبکرێتەوە و بە یەکسانی بخرێتە خزمەتی خەڵک و بۆ خزمەتگوزاری و ئاوەدانی دەڤەرەکانیان بەکاربهێنرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: کەرنەڤاڵەکەی سلێمانی کاتژمێر 03:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گۆڕەپانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش بزانە: پارتی دیموکراتی کوردستان 36 کاندیدی لە بازنەی سلێمانی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات






