لەماوەی دوو ڕۆژدا لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە دەبێت

  • بزنس
  • 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لەماوەی دوو ڕۆژدا لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە دەبێت

لیستی مووچە و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە هەنگاوەکانی کۆتایی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 دایە، لەماوەی دوو ڕۆژدا تەواو دەبێت و لەڕێگەی تیمێکەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: دواکەوتنی پرۆسەی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە مانگەکانی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی بەشێکی وەزارەتەکان لێبڕینی 3%ـی خانەنیشنیان نەکردبوو، وەزارەتی دارایی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 10 نابێت هیچ فەرمانبەرێک مابێت لێبڕینەکەی بۆ نەکرابێت.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە، تەنیا پێداچوونەوەی ماوە ئەگەر هیچ پێشهاتێک نەیەتە پێش ئەمڕۆ یان سبەی بەتەواوەتی ئامادە دەبێت، لەم هەفتەیە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: میزان موراجەعەی مانگی نۆ ئامادەکراوە، ئەگەر زۆرە ئەو تیمەی دەچێتە بەغدا لەگەڵ خۆیان بیبەن، یان لە ڕێگەی ئیمێڵـەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ