نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی نۆ

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی نۆ

گرافیکی مووچە

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و ئامادەکارییەکانی بۆ ناردنی داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچە بۆ بەغدا تەواو کردووە، چاوەڕێی بڕیاری کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

چیرۆکی سەرەکی: بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ لە پێش هەڵبژاردن، حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی تەواو کردوون و چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆیی وەک بەشێک لە پابەندییە داراییەکانی ئامادە کردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندی بەغدایە بۆ ناردنی. هاوکات، میزان موراجەعەی مانگی نۆ، کە ڕاپۆرتی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی حکومەتە ئامادە کراوە.

حکومەتی کوردستان داوای کردووە پرسی مووچە لە کۆبوونەوەی ئەم سێشەممەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باس بکرێت و محەممەش شیاع سوودانی ڕەزامەندی لەسەر ناردنی بدات، بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش هەڵبژاردن دابەش بکرێت، بەڵام تا ئێستا روون نییە هەڵوێستی سوودانی چی دەبێت. 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لیستی مووچەی مانگی دە ئامادە کراوە و تەنیا وردبینیی کۆتایی ماوە، کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا تەواو بکرێت. بڕیارە ئەم هەفتەیە میزان موراجەعە و لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغدا بنێردرێن.

دەشڵیت، ئەگەر سێشەممە سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات، ڕۆژی چوارشەممە 120 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ بە کاش بە لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەدەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ