مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک لەڕێگەی 'هەژماری من'ەوە مووچەكانیان وەردەگرن
- بزنس
- 3 تشرینی دووەم

لۆگۆی هەژماری من
ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند، هەزاران کارتی بانکی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەسەر 'هەژماری من' تەواو بووە و لەمەودوا مووچەكانیان لەڕێگەی ئەی تی ئێمەكانەوە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سێ هەزار مامۆستای سنووری پارێزگای کەرکووک مووچەی مانگی هەشتیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەرگرت، ئێستا کارتی بانکی سێ هەزار مامۆستای دیکەش تەواو بوونە و گەڕاونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرپەرەشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک وتی: ئەو سێ هەزار مامۆستایەی کارتە بانکییەکانیان لە هەژماری من گەڕاوەتەوە، ئێمە ڕۆژانە ناوی 300 مامۆستایان بڵاودەکەینەوە تا بچن لە بانکی چەمچەماڵ کارتەکانیان وەربگرنەوە.
- ئێستا مامەڵەی دوو هەزار مامۆستای خوێندنی کوردیش لە لای تیمی هەژماری منە و کارکردن بۆ دەرکردنی کارتی بانکی بۆیان بەردەوامە و مانگی داهاتوو تەواو دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەشت هەزار مامۆستای خوێندنی کوردی لە سنووری پارێزگای کەرکووک هەن كە قوتابخانەكانی دووزخورماتوو، داقوق، دبز، پردێ و ناوەندی کەرکووک دەگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: هەر مامۆستایەک بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییەکەی لە بانکی چەمچەماڵ دەبێت ئەم پێداویستیانەی پێبێت، 'ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی، ئەو ژمارە مۆبایلەی کە هەژمارە بانکییەکەی لەسەر تۆمارکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




