
لۆگۆی یونیتاد - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای حکومەتی عێراق، تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵينهوه لە تاوانەکانی داعش کە بە یونیتاد ناسراوە، کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت، ئەمەش بەجینۆسایدناساندنی کەیسی کوردانی ئێزدی دەخاتە بەردەم تونێلێکی تاریک.
وێنە گەورەکە: تیمی یونیتاد ساڵی 2017 لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای عێراق پێکهێنرا، هەرچەندە چاوەڕوان بوو چەندین ساڵی دیکە کار بکات، بەڵام بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەت سەرجەم کارەکانی ڕاگرتووە و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە دوو مانگی داهاتوودا بەتەواوی بکشێتەوە.
بۆچی گرنگە: تاوەکو ئێستا 11 وڵات کومەڵکوژی کوردانی ئێزدییان بە جینۆساید ناساندووە، یەکێک لە پاڵنەرە سەرەکییەکانیش بەڵگە سەلمێنرەکانی یونیتاد بووە.
لێدوانی فەرمی: خەیری عەلی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پێتریکۆر بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "کشانەوەی یونیتاد زیان بە کەیسی ئێزدییەکان دەگەیێنێت، چونکە دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال ماون، لەگەڵ ئەوەش هێشتا 80%ـی ژێرخانی ئەو قەزایە وێرانە".
هۆکارە زانراوەکان: خەیری عەلی بڕیارەکەی عێراق بە هەوڵێک دەزانێت بۆ ئەوەی کەیسی تاوانەکانی دژ بە کوردانی ئێزدی ون بکرێت و لە ئاستی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە ڕابگیرێت.
بۆچوونی بەرامبەر: حکومەتی عێراق کۆتاییهێنانی ئەرکی یونیتاد بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە هەماهەنگی باشی لەگەڵ نەکردوون و بەڵگەکانی لەگەڵ هاوبەش نەکردوون.
زیانە سەرەکییەکان:
• دەبێتە هۆی ئەوەی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی ڕووبەڕووی کێشە ببێتەوە.
• تاوەکو ئێستا ملیۆنان بەڵگەی لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردووەتەوە و هێشتا تەواو نەبوون.
• لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە تیمەکانی ناوخۆ دەکرد بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و لەمەودوا ئەو پشتیوانییە دەوەستێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






