ئاڤا ڕێژەی 99%ـی دەنگی جیاکراوەی دەنگدانی تایبەت لە پێنج پارێزگا بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا ڕێژەی 99%ـی دەنگی جیاکراوەی دەنگدانی تایبەت لە پێنج پارێزگا بڵاو دەکاتەوە

ئاڤا نیوز

دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، ئاڤا ڕێژەی دەنگی جیاکراوە و ژمارەی دەنگەکانی لایەنەکانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە،  لە هەولێر 99%، دهۆک 99%، سلێمانی 98%، دەنگەکان جیاکراونەتەوە.

ژمارەکان وا دەڵێن: کۆی گشتی دەنگی بەدەستهاتووی لایەنەکان بەمشێوەیە:

پارتی؛ 99 هەزار و 361 دەنگ.
یەکێتی؛ 77 هەزار و 390 دەنگ.
ڕەوتی هەڵوێست؛  7 هەزار و 829 دەنگ.
نەوەی نوێ؛ 4 هەزار و 751 دەنگ.
یەکگرتووی ئیسلامی؛  4 هەزار و 430 دەنگ.
کۆمەڵی دادگەری؛ هەزار و 342 دەنگ.
بەرەی گەلەکەمان؛  هەزار و 141 دەنگ.

ڕێژەی دەنگەکانی لایەنەکان بەپێی پارێزگاکان:

پارتی؛
لە هەولێر 45 هەزار و 309 دەنگ، لە دهۆک 25 هەزار و 933 دەنگ، لە نەینەوا 17 هەزار و 99 دەنگ، لە سلێمانی پێنج هەزار و 999 دەنگ، لە کەرکووک پێنج هەزار و 21 دەنگ.

یەکێتی؛ لە سلێمانی 39 هەزار و 890 دەنگ، لە کەرکووک 16 هەزار و 202 دەنگ، لە هەولێر 12 هەزار و 73 دەنگ، لە نەینەوا چوار هەزار و 742 دەنگ، لە دهۆک 474 دەنگ.

ڕەوتی هەڵوێست؛ لە سلێمانی چوار هەزار و 502 دەنگ، لە هەولێر دوو هەزار و 176 دەنگ، لە دهۆک 652 دەنگ.

نەوەی نوێ؛ لە سلێمانی دوو هەزار و 137 دەنگ، لە هەولێر هەزار و 205 دەنگ، لە دهۆک 505 دەنگ، لە کەرکووک 404 دەنگ.

یەکگرتووی ئیسلامی؛ لە دهۆک دوو هەزار و 123 دەنگ، لە سلێمانی هەزار و 428 دەنگ، لە هەولێر 633 دەنگ.

کۆمەڵی دادگەری؛ لە سلێمانی 831 دەنگ، لە هەولێر 360 دەنگ، لە دهۆک 41 دەنگ.

بەرەی گەلەکەمان؛ لە سلێمانی 683 دەنگ، لە هەولێر 261 دەنگ، لە دهۆک 29 دەنگ.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ