پارێزگارە ڕەتکراوەکەی سەڵاحەددین نهێنییەک لەبارەی بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 2024-04-08

ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری، پارێزگاری ڕەتکراوەی سەڵاحەددین و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری، پارێزگاری ڕەتکراوەی سەڵاحەددین ڕایگەیاند، چەند لایەنێک فشاریان لە سەرۆککۆماری عێراق کرد بۆ ئەوەی من نەبمە پارێزگار لەوانەش "بافڵ تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری کە بە "ئەبو مازن" ناسراوە، لە دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین و لەسەر لیستی جەماهیری وەتەنی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام لەلایەن لـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ڕەت کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری، ئەمینداری گشتیی حیزبی جەماوەری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "عەسائیبی ئەهل حەق، بافڵ تاڵەبانی و بەشێک لە سوننەکان، فشار و هەڕەشەیان لە لەتیف ڕەشید ـ سەرۆککۆماری عێراق کرد بۆ ئەوەی نووسراوەکەی من ڕەت بکاتەوە و پەسەندی نەکات و نامەکانیش هەن".
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری دەشڵێت: ئەوەی لەم وڵاتەدا (عێراق) سەرکەوتووە، هەمیشە دەکرێتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بڕیاری سەرۆککۆمار بۆ ڕەتكردنەوەی ئەحمەد عەبدوڵڵا جبووری، ئەحمەد فەحل ـ بەربژێری جەماهیری وەتەنی بە زۆرینەی دەنگ وەک پارێزگاری نوێی سەڵاحەددین هەڵبژێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






