هەواڵگریی ئێران هۆشداری لە هەوڵەکانی بەئامانجگرتنی خامنەیی دەدات

شەیری بکە لە:
هەواڵگریی ئێران هۆشداری لە هەوڵەکانی بەئامانجگرتنی خامنەیی دەدات

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران

ئاڤا نیوز

وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران، هۆشداری لە هەوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران یان نانەوەی پشێوی لە ناوخۆی ئێران دەدات.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" لەسەر زاری ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاندووە: "ڕێبەری باڵا، کۆڵەکەی سەرەکییە، هەر بۆیە دوژمنان هەوڵ دەدەن بیکەنە ئامانج و هەڵسوکەوتێک ئەنجام بدەن کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەم تەوەرەی یەکڕیزییە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕوون نییە وەزیرەکە ئاماژەی بە ڕووداوێک یان پلانێکی دیاریکراو کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئێران زۆرجار باسی پیلانگێڕیی دەرەکی دەکەن کە زۆربەی کات دەیدەنە پاڵ واشنتن و تەلئەبیب.

لەلایەکی دیکەوە: چەندینجار بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەڕەشەی تیرۆرکردنی خامنەییان کردووە. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتی جەنگدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "ئەی سی نیوز" وتی: "کوشتنی ڕێبەر ئاگری ململانێکان خۆش ناکات، بەڵکو کۆتایی پێ دەهێنێت".

لە هەمان کاتدا: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو: "کوشتنی خامنەیی ئامانجێکی ئاسانە، بەڵام واشنتن نایکوژێت، لانیکەم ئێستا".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ