
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی کۆبووەتەوە و لەبارەی مووچە گفتوگۆیان کردووە، تەیف سامی وتویەتی، ڕەنگە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆمان بکەین، دوای ئەوە هی کوردستانیش دەنێرین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە و باسی مووچەیان کردووە. بەگوێرەی قسەی تەیف سامی، ڕەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی نۆ خەرج بکات.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای وت، لەگەڵ تەیف سامی لەبارەی مووچە کۆبووەتەوە، تەیف سامی گوتوویەتی: هێشتا لە عێراق دەستمان بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە، ڕەنگە سبەی ئێوارە دەستپێبکەین، کەمێک ئارام بگرن بزانین چۆن دەبێت، دوای ئەوەی مووچەی ژمارەیەک وەزارەتی خۆمان دا هی ئێوەش دەنێرین.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق بەرپرسە کوردەکە گوتی: لە عێراق کێشەی پارەی کاش هەیە و حکومەت پارەی پێویستی لەبەردەست نییە، لە کۆی 139 تریلیۆن دیناری چاپکراو، تەنیا 30 تریلیۆن دینار دیارە و لە بازاڕە، ئەویش زۆربەی لە دەستی خەڵکە، ئەوەی تر کەس نازانێ لە کوێیە و چی لێهاتووە؟
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە هەشت تریلیۆن دینارە بۆ مووچە، مانگانەش ئەو مەبلەغەی پێ کۆناکرێتەوە، بۆیە مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارە لە بانکی ناوەندی وەردەگرێت بە قەرز و بەشێوەیەکی کاتی، بەڵام بانکی ناوەندیش بڕێکی کەمی پێدەدات و زۆر هاوکارییان ناکەن.
لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان، بەرپرسە کوردەکە وتی: پێشبینی دەکەم ڕۆژی پێنجشەممە بنێردرێت، ئەگەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
نەرویج و هەرێمی كوردستان لە هاوكاریی ئەمنی هەماهەنگ دەبن
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری بە وارسی شەهیدان دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ساڵێک دوای کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا خێزانەکەی نامەیەکی بۆ دەنێرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسێکی عێراق وادەی بارانبارین ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شەش مانگە مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاریان پێنەکراوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نزیکەی 300 هەزار کەس پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمساڵ یادی 156 بە قەزابوونی هەڵەبجە جیاواز دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت





