ئەو دوو منداڵەی پێکەوەنووسابوون یەکێکیان مرد و ئەوەی دیکە لێی جیاکرایەوە
- تەندروستی
- 23 تشرینی دووەم

دیمەنی دوو منداڵەکە لە نەخۆشخانە پێش نەشتەرگەری
ئاڤا نیوز
ئەو دوو منداڵە دووانەی کەرکووک کە سکیان بەتەواوەتی پێکەوەنووسابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکێکیان گیانی لەدەست دا، لەڕێگەی نەشتەرگەرییەک منداڵی دووەم لە مردن ڕزگار کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 9-11-2025 لە شاری کەرکووک ژنێکی بە نەتەوە عەرەب دوو منداڵی دووانەی کوڕی لەدایک دەبێت، لە حاڵەتێکی دەگمەندا سکی هەردوو منداڵەکە بەتەواوەتی پێکەوەنووسابوون، یەکێکیان دڵی کەوتبووە لای ڕاستی جەستەی، ئەوەی دیکە دڵی لەلای چەپ بووە، ئەمڕۆ یەکێکیان گیانی لەدەست دا.
لێدوانی فەرمی: د. ئەرجان محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕۆژی 19-11-2025 باری تەندروستیی ئەو دوو منداڵە تێدەکدەچێت کە پێکەوەنووسابوون، بەپەلە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی کەرکووک، ئەو منداڵەی کە دڵی کەوتبووە لای ڕاست، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا، بۆیە هەر زوو تیمێکی پزیشکی پێنج کەسی کە لە چەندین پسپۆڕی جیا جیا پێکهاتبوون، لەماوەی دوو کاتژمێردا توانیان لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو دوو منداڵەکە لەیەکتر جیا بکەنەوە و منداڵی دووەم لە مردن ڕزگار بکەن.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لێک جیاکردنەوەی منداڵە دووانەکان، ئەو منداڵەی ڕزگار کرا چەند کاتژمێرێک لەژێر چاودێری پزیشک لە نەخۆشخانە مایەوە، ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






