
لە بودجەی 2023ـی عێراق ژمارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە 238 هەزار و 75 چەکدار دیاری کراوە - گرافیک: ڕامتین هەماوەند
ئاڤا نیوز
دوای 21 ساڵ لە ئازادکردنی عێراق، نزیکەی 300 پارتی سیاسی لە عێراق هەن، زۆرینەی ئەو پارتە سیاسییانەش خاوەنی هێزی چەکدارن.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003ـەوە لە عێراق 295 حیزب و جوڵانەوەی سیاسی بەفەرمی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراون، 82%ـی ئەو حیزبانەش حیزبی ئایینی، تائیفی، ناوچەیی یان ئیتنیکین.
لێدوانی فەرمی: ژمارەی ئەو پارتە سیاسییانەی تاوەکو ئێستا لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون، دەگاتە نزیکەی 300 پارت، 39ـیان لە هەرێمی کوردستانن، ئێمە وەک حیزبی عێراقی مامەڵە لەگەڵ هەموویان دەکەین بەبێ جیاوازی". جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە فەرمانگەی حیزبە عێراقییەکان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە "عەرەبی جەدید"ـی ڕاگەیاند: "ژمارەی ئەو حیزبانەی باڵی سەربازی و هێزی چەکداریان هەیە بەراورد بە ساڵی 2016، دوو هێندە زیاد بووە".
ژمارەکان وا دەڵێن: لە بودجەی ساڵی 2023ـی عێراق ژمارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە 238 هەزار و 75 چەکدار دیاری کراوە، بڕی سێ تریلیۆن و 743 ملیار و 703 ملیۆن و 290 هەزار دیناریان بۆ تەرخان کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پرۆژەیاسای حیزبە سیاسییەکان لە عێراق، بۆ دامەزراندنی هەر پارتێکی سیاسی دەبێت دەستەیەکی دامەزرێنەری حەوت کەسی و دوو هەزار ئەندامی هەبێت، یاساکە پارتە سیاسییەکانی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





