
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
ئاڤا نیوز
دوای هاتنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران، بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەش بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە وەزارەتی دارایی عێراق، گوژمەی 941 ملیار و 874 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی سەربە وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 کەسن، هەروەها چوار هەزار و 100 مامۆستای گرێبەستیش سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵان، واتە کۆی گشتی 42 هەزار و 33 مامۆستای گرێبەستن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو مامۆستایانەی بڕوانامەی دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینارە، هەروەها مووچەی ئەو مامۆستایانەش کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە.
زانیاریی تایبەت: خەرجی مانگانەی 42 هەزار و 33 مامۆستا گرێبەستەکە لە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە، 24 ملیار دینارە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




