حکومەتی عێراق: بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم

دیمەنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی باڵای حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوە لەسەر هۆکاری بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دۆلار دەدات و دەڵێت، ئەوەی ڕوودەدات تەنیا دۆخێکی کاتییە و پەیوەندی بە دەنگۆی بازاڕ و قۆناغی گواستنەوەوە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ناجێگیرە و بەهاکەی بەرزبوونەوە و دابەزین دەکات بەرامبەر بە دیناری عێراقی.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: ئەم بەرزبوونەوە و دابەزینانە لە "قۆناغە ئینتیقالییەکاندا" زیاتر دەبن، عێراق ئێستا لەلایەکەوە لە قۆناغی دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەیدایە، لەلایەکی دیکەشەوە لە قۆناغی جێبەجێکردنی حوکمڕانیی گومرگی و ڕێکارە دیجیتاڵییەکانە بەپێی پێوەرە جیهانییەکان (وەک بەدواداچوونی گومرگی)، کە ئامانج لێی دروستکردنی ژینگەیەکی بازرگانی و دارایی شەفافترە.
لەهەمان کاتدا: مەزهەر محەممەد ساڵح جەخت دەکاتەوە کە ئەمە تەنیا "ناجێگیرییەکی سرووشتییە" و کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سەقامگیریی گشتیی نرخەکان دروست نەکردووە، چونکە هێشتا وڵات سەقامگیریی نرخەکانی تێدایە و ناجێگیربوونی نرخی دۆلاریش حاڵەتێکی کتوپڕ و کاتییە و بەردەوام نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین



