دایکی سێ منداڵی بێ باوک: توخوا با هەوراز گوڵپی فریامان بکەوێت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش

دیار محەممەد خێزانێکی نەدار بەسەر دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
دایکی سێ منداڵی بێ باوک لە چەمچەماڵ، لافاوەکە زیانێکی زۆری بە ماڵەکەیان گەیاندووە، دۆخیان زۆر خراپە، بەدەم گریانەوە هاوار دەکات: توخوا با کاک هەوراز بێتە سەر خەت و فریامان بکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: سێ شەوە خێزانێکی نەدار و هەژار، لە سەخترین دۆخی گوزەران و ژیاندان و لە ژووری سەربانی دراوسێیەکیان دەژین، پاش ئەوەی لافاو لە ناحیەی شۆڕش زیانی زۆری بەو پێخەف، کەلوپەل و خانووە گەیاند کە پێشتر خێرخوازان بۆیان دابین کردبوو.
ژنەکە ماوەی 11 ساڵە هاوژینەکەی کۆچی دوایی کردووە و سێ منداڵ بەخێو دەکات و وەکو خۆی ئاماژەی پێدەکات تەنها 100 هەزاری هاوکاریی منداڵی بێ باوک وەردەگرێت.
ئەو ژنە قسەی بۆ دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا کردووە، دەڵێت: ئەو کوڕەم لە زانکۆیە، خوا ئاگای لێیە نازانێت لەبەر بێ شوێنیی لە کوێدا بخەوێت، خۆم زەختی دڵم لەگەڵە، پاکەتێک حەب ئەکڕم بە 16 هەزار، زۆر جار ئەو پارەیەم پێ نییە و نایکڕم بە ئازارەوە ئەتلێمەوە و خێرخواز و دراوسێکان عیلاجەکەم بۆ ماوەیەک بۆ دەکڕێت یان ئەمبەن بۆ خەستەخانە و عیادە.
بە دەم گریانەوە پەنجەی بۆ کچەکەی ڕاکێشا و وتی لەبەر بێ پارەیی لە خوێندن هێناومەتە دەرەوە و کوڕەکەم لە زانکۆی چەرمۆ دەخوێنێت، لە تاودا لەبەر بێ شوێنیی لە مزگەوت دەخەوێ.
زیانە سەرەکییەکان: ئەو دایکە دەڵێت بە ماتۆڕێکی سێ تایە بژێویم بۆ منداڵەکانم پەیدا دەکرد، ئەویش لافاو بردی و نەما.
ژنە ڕەشپۆشەکە وتی، هەشت ملیۆن قەرزارین و باوکی منداڵەکانیشم نەخۆشیی دڵی هەبوو، لەبەر بێ پارەیی و نەداریی نەدەچوو بەدەم چارەسەرەوە، ئەو ڕۆژەی جەڵدەکە لێیدا 30 هەزار دینار لەم ماڵەدا بوو، خەفەتی هەر لە دڵمدایە و کۆچی دوایی کرد، نامەوێت ئەو منداڵانەم زیاتر سەرگەردان ببن.
ئەوەشی وت کە هەموو ماڵەکەیان ئاوی تێچووە و بەناچاریی ژوورێکیان لە ماڵێکی دراوسێ چاککردووە بۆ ئەوەی تێیدا بمێننەوە.
داواکاریی خێزانەکە: بۆ خواردن و بژێویی ڕۆژانە، هیچمان نەماوە و خەڵکی خێرخواز خوار شتمان بۆ ئەهێنن، بەڵام ئەوەی هەمانە هەمووی خێرخوازان بۆیان هێناوین.
دایکەکە بە دەم گریانەوە هاواری دەکرد: کاک هەوراز، توخوا وەرە سەرخەت و بەهاوارمانەوە وەرە و فریامان بکەون و خانوویەکمان بۆ دروستبکەنەوە.
کوڕی گەورەی ماڵەکە وتی: شانازی بە دایکمەوە دەکەم و بەو هەموو نەبوونییەوە هەر دەڵێت خوێندنەکەت تەواو بکە، ئەگەرچی لەبەر بێ گوزەرانیی ساڵێک دابڕام.
چارەسەرەکان: ئاڤا میدیا لە شەوی ڕابردووەوە کامپەینێکی گەورەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕاگەیاندووە.
پەیامنێری ئاڤا بە خاوەن ماڵەکەی وت کە هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگەیەنرێتە ئەو خێزانە و هەموو شتێکیان بۆ دابین دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خێرخوازان، سەرمایەداران، وەبەرهێنەران چین و توێژە جیاوازەکان، دەتوانن بە سێ ڕێگای جیاواز هاوکاریی بگەیەننە کامپینەکەی ئاڤا:
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛
07701718885
07508035020
- ناردنی پارە لەڕێگەی کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

گەیاندنی هاوکاری بە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
دۆخی کارەبای چەمچەماڵ ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن سۆپا و نەوتی بۆ زیانلێکەوتووان دابین کرد
- ژینگە
- 49 خولەک لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
دۆخی کارەبای چەمچەماڵ ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن سۆپا و نەوتی بۆ زیانلێکەوتووان دابین کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە





