
ئاڤا نیوز
خەڵکی خێرخوازی هەولێر و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە، ڕێکارەکانی وەرگرتنی کۆمەک و هاوکارییەکانمان خێرا کردوون ئێستا بە کەمترین ماوە دەتوانن هاوکارییەکانتان بگەیێنن.
چیرۆکی سەرەکی: کەمپەینی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری لە فراوانبوونە، تا ئێستا هەزاران کەس بەشدارییان کردووە، زیاتر لە 100 ملیۆن دینار و سەدان تۆن خۆراک و کەلوپەل کۆکراوەتەوە.
کێشەی سەرەکی: ئاڤا میدیا ژمارەیەک خێوەتی کۆکردنەوەی کۆمەکی لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی هەڵداون لە شاری هەولێر، بەهۆی بەدەمەوەهاتنی زۆری خێرخوازان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگای پیرمام بۆ ئاڤا ئاستەنگیی هاتووچۆ دروست بوو و سەدان ئۆتۆمبێل ڕیزیان بەستبوو بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانیان.
چارەسەر: ئاڤا میدیا بە هاوکاریی پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایشی هەولێر ڕێکارەکانی وەرگرتنی هاوکارییەکانی خێرا و ئاسان کردووە، ئێستا دەتوانن بە ئاسانی و کەمترین ماوە هاوکارییەکانتان بگەیێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە کەمپەینەکەدا، ناردنی پارە لەڕێگەی (FIB)، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر. ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛
5888 171 0770
5020 803 0750
کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ئەنجامی دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کشتوکاڵ: لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵەی داوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی خێزانێک لە چەمچەماڵ دڵ دەکات بە ئاو: دەتریسن مناڵەکانمان ڕەق ببنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی "ئاینی ئیبراهیمی" دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆخی کارەبای چەمچەماڵ ئاسایی بووەتەوە






