دوای پڕبوونی ژێر خێمەکان ئاڤا ستۆدیۆکانی دەکاتە کۆگا بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان

شەیری بکە لە:
دوای پڕبوونی ژێر خێمەکان ئاڤا ستۆدیۆکانی دەکاتە کۆگا بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان

دیمەنی شوێنی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرلەبەیانی ئاڤا میدیا کامپەینی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی چەمچەماڵ ڕاگەیاند، هەر زوو خێمەکانی بەردەم نووسینگەی سەرەکی کەناڵەکە پربوون.

چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش ڕاگەیاندووە، لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی کەناڵەکە هاوکارییەکان کۆ دەکرێنەوە، لە ئێستادا بەهۆی پڕبوونەوەی خێمەکان، ئاڤا ستۆدیۆکانی کردووە بە کۆگا.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی کامپەینەکە خێرخوازان دەستە دەستە هاوکارییەکانیان گەیاندە ئاڤا و ژێر خێمەکان پڕبوون، خۆبەخشانی کامپەینەکە لە ئێستادا ستۆدیۆکانی ئاڤا بەکاردەهێنن بۆ کۆکردنەوە و هەڵگرتنی پێداویستییەکان و دواتر دەگەیەنرێتە خێزانە زیان لێکەوتووەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.

ئەمەش بزانە: کامپەینەکەی ئاڤا دوو ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت خێرخوازان دەتوانن بە سێ ڕێگا هاوکارییەکانیان بگەیەنن:

٠ پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛

5888 171 0770

5020 803 0750

٠ لەڕێگەی کیو ئاڕ کۆدی (FIB)



٠ گەیاندنی هاوکاری بە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، تەنیشت فیردەوس سیتی.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ