دوای هەولێر بە هەماهەنگیی ئاڤا لە سلێمانی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ کۆ دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دوای هەولێر بە هەماهەنگیی ئاڤا لە سلێمانی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ کۆ دەکرێتەوە

کۆکردنەوەی هاوکارییەکان لە سلێمانی

ئاڤا نیوز


جگە لە کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری لە هەولێر بۆ خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ، لە ئەمنە سوورەکەی سلێمانیش بەهەماهەنگی ئاڤا میدیا هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووان کۆدەکرێتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: کەمپەینی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری لە فراوانبوونە، تا ئێستا سەدان کەس بەشدارییان کردووە، زیاتر لە 100 ملیۆن دینار و دەیان تۆن خۆراک و کەلوپەل کۆکراوەتەوە.

 

لێدوان فەرمی: هونەرمەند لوقمان سەلیم بە ئاڤا میدیای گووت: "سلێمانی ئیشی یەکەم جاری نییە، هەموو کات پێشەنگ بووە، لە هەموو بارودۆخێکی ناخۆشدا هاوکاریی پێشکەشی خەڵکی لێقەوماو کردووە.

 

-کاتێک کەمپینەکەمان ڕاگەیاند تۆزێک دوودڵ بووم، وتم ڕەنگە کەس نەیەت، بەڵام من هەڵە بووم، چونکە هەموو کات شاری سلێمانی لە هاوکاریکردنی خەڵک پێشەنگە داواش دەکەین زۆپا، نەوت، بەتانی، سەبەتەی خۆڕاک، جلوبەرگی منداڵانان و پیاوان و ئافرەتان بێنن. ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە لە سەدا هەشتای جلوبەرگەکان تازە و نونێن.

 

باکگراوند: بەهۆی لافاوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردووی قەزای چەمچەماڵ، دوو کەس لەو قەزایە گیانی لە دەست دا بە سەدان ماڵیش ئاو و قوڕ و لیتە چووەتە ناویان و هیچ کەلوپەلێکیان بۆ دەرنەچووە و زیانێکی زۆری پێگەیاندوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ