ئاڤا بەدواداچوون بۆ ڕەنگی ئاردی ئەم مانگە دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ ڕەنگی ئاردی ئەم مانگە دەکات

دابەشكردنی بەشەئاردی مانگانەی هاووڵاتییان

ئاڤا نیوز

دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا بۆ نیگەرانیی چەند هاونیشتمانییەک دەربارەی بەشە ئاردی ئەم مانگە، پشکنین بۆ ئاردەکە دەکرێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک هاونیشتمانی پەیوەندییان بە ئاڤا میدیا کردووە و دەڵێن؛ بەشە ئاردی ئەم مانگە ڕەنگی ڕەشە و نانی لێ دروست ناکرێت. بە گوتەی ئەوان، گومان دەکرێت ئاردەکە لە کاتی دروستکردندا لە ئاشەکان سووتابێت.


لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: "مانگانە پشکنین بۆ ئاردی هەموو ئاشەکان دەکەین و نانی لێ دروست دەکەین، ئینجا ڕەزامەندیی دابەشکردنی دەدەین؛ هیچ ئاردێک بەبێ دەرچوون لە پشکنین دابەش ناکرێت".


زانیاریی زیاتر: دوای بەدواداچوونەکەی ئاڤا، تیمێکی هونەری پشکنینیان بۆ ئاردەکە کردەوە؛ بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، ئاردەکە بەپێی ستانداردە و هیچ کێشەیەکی نییە، ڕەنگەکەشی پەیوەندیی بە سووتانەوە نییە، بەڵکو بەهۆی جۆری ئەو گەنمەیەوەیە کە ئاردەکەی لێ دروست کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ