پایزی ئەمساڵ نزیکەی 300 ملیۆن مەترسێجا ئاو لە بەنداوەکان گلدراوەتەوە

شەیری بکە لە:
پایزی ئەمساڵ نزیکەی 300 ملیۆن مەترسێجا ئاو لە بەنداوەکان گلدراوەتەوە

دیمەنێک لە بەنداوی گۆمەسپان

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەو شەپۆلە باران بارینانەی کە پایزی ئەمساڵ هەرێمی کوردستانیان گرتووەتەوە، نزیکەی 300 ملیۆن مەترسێجا ئاو لە بەنداوەکان گلدراوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئاو و مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان، لە هەمان کاتیش ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا، دەیان پۆند و بەنداو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دروست کراون.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: دوای ئەو شەپۆلە باران بارینانەی ماوەی ڕابردوو هەرێمی کوردستانیان گرتەوە، لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 250 ملیۆن مەترسێجا ئاو گلدراوەتەوە، لە بەنداوەکانی دیکەش نزیکەی 40 ملیۆن مەترسێجا ئاو گلدراوەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بەشێک لە بەنداوەکانی کوردستان کە کەوتوونەتە سنووری گەرمیان سەرڕێژبوونە لەوانە بەنداوەکانی "باوەشاسوار، توڕەجار، خۆرنەوازان، حەسەن کەنۆش".

 

بۆچی گرنگە: گلدانەوەی ئاو لە پۆند و بەنداوەکان، کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئاوی ژێرزەوی و مسۆگەربوونی ئاوی خواردنەوەی بۆ ئەو شار و ناوچانەی لەو بەنداوانە ئاویان بۆ دابین کراوە، کاریگەری ئەرێنیی گەورەشی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: