دەوڵەت باخچەلی: پێدانەوەی سەرۆکشارەوانی وان بە عەبدوڵڵا زەیدان هەڵەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 نیسان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ میدیاکان قسە دەکات
ئاڤا نیوز
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕەخنەی لە بڕیارەکەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەگرێت و دەڵێت "هەڵەیە عەبدوڵڵا زەیدان کە پاڵپشتی پەکەکەیە بە شێوەیەکی یاسایی ببێتە سەرۆکشارەوانی وان".
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە گوتارەکەی جەژنی ڕەمەزاندا ڕەخنەی تووندی لە بڕیارەکەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان پەیوەست بە شارەوانی وان گرت و گوتی: " پێدانی سەرۆکشارەوانی وان بە کەسێک کە پاڵپشتی پەکەکە دەکات شەرمەزارییە".
زانیاریی زیاتر: دەوڵەت باخچەلی لەبارەی ڕووداوەکانی وان گوتی: ئەوانەی کە باڵەخانەیەکی یاسایی دەشێوێنن و شەقام دەکەنە بەرەکانی شەڕ، لە بنەڕەتدا جەلادی دیموکراسی و نەیارانی دەوڵەت و میللەت".
لەلایەکی دیکەوە: باخچەلی هەڕەشەی لە جەهەپە کرد و گوتی:"هەرگیز دەرفەت بەو کەسانە نادرێت کە دەڵێن بەربەستمان شکاند، دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی سندووقەوە دانەمەزراوە، با هەمووان ئاگاداری هەنگاوەکانیان بن".
چی ڕوویدا؟ عەبدوڵڵا زەیدان، بەربژێری دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بۆ شاری وان سەرکەوت، دوای هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە بوونی بە سەرۆکشارەوانی وان، بە یاسا مافی بوون بە سەرۆکشارەوانی وەرگرتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 54 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
54 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران نەرمیی دەنوێنێت لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران ئەم شەڕە ناباتەوە