
لۆگۆی حکومەتی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە تیمێکی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێرن، دەیانەوێت پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەکانی هەموو مانگەکانی ئەمساڵ بکەن، تیمەکە بەسەر چەند لیژنەیەکدا دابەش بوون، سەردانی گومرگ و وەزارەتەکانیش دەکەن.
وێنە گەورەکە: سێ مانگ جارێک تیمێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، سەردانی هەولێر دەکەن، پێداچوونەوە بە تەرازووی پێداچوونەوە - میزان موراجەعە دەکەن، واتا پێداچوونەوە دەکەن بە خەرجی و داهاتەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، تیمی چاودێری دارایی عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی دامەزراوەکان دەکەن، بە قۆناغ هەموو دامەزراوەکان بەسەر دەکەنەوە، لە خەرجی، داهات و میلاکاتی مانگانە دەکۆڵنەوە، واتا بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجی هەر دامەزراوێک مانگانە چەندە لەگەڵ داتاکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەراوردی دەکەن، ئەگەر هاوتا بوون ئەوا کێشەیان نابێت، ئەگەر هاوتا نەبوون بە تێبینی لای خۆیان تۆماری دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لیژنەکە لە گومرگی هەولێرە، ئەو داهاتەى کۆکراوەتەوە بەراوردی دەکەن لەگەڵ ئەو داهاتەی لە داتاکانی وەزارەتی دارایی وەریانگرتووە، ئەگەر تێبینیان هەبێت ڕەنگە سەردانی دەروازەکان بکەن، ئەگەرنا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ کارەکانیان تەواو دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: مانگی یەکی ئەمساڵ یاسای خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، هاوتای عێراق کرا، بەهۆیەوە سەرووی 25 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەسوکاری شەهیدانی پلەیەک و پلەدوو لە مانگی یەک خانەنشین بوون و مانگی چوار ڕەزامەندی گەڕانەوە بۆ وەزیفەیان دەرچوو، ماوەی خزمەتیان درێژکرایەوە، میلاکاتی حکومەتی هەرێمى کوردستان لە دامەزراوەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات، واتا مانگی یەک کەمبوو، دوای گەڕانەوەی ئەو توێژانە زیادبوو، ئەمەش کارێکی دیکەی ئەو لیژنانەی چاودێری دارایی دەبێت، کە پێداچوونەوەی پێدا دەکەن.
بۆچی گرنگە: هاتنی ئەو تیمە گرنگە، ئیدی عێراق دڵنیا دەبێتەوە هەموو خەرجی و داهاتەکان هیچ کێشەیەکیان نییە، ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ لابردنى ئاستەنگى بەردەم ناردنى مووچەى هەرێمى کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ لەبارەی غەززەوە پێشهاتێکی نوێی ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق: بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم
تمەن نرخێکی پێوانەیی لەمێژووی خۆیدا تۆمار کرد






