
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سوودانی سەردانی واشنتن دەکات و بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی بایدنیش دەڵێت " سەردانەکە یەک هەفتە دەخایەنێت و ئەمریکا چاوی لەوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بباتە قۆناغێکی دیکەوە".
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 15-4-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات، هاوبەشی ئەمنی و پەیوەندی ستراتیژی نێوان دوو وڵاتەکە و چەندین پرسی دیکە، كە بەشێكیان پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە تاوتوێ دەكرێن.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆژنامەنووسانی گوتووە" لە سەردانەکەیدا سوودانی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆک و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری و چەندین بەرپرسی دیکەی کوشکی سپی کۆدەبێتەوە".
زانیاریی زیاتر: "ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ قسەکردنە لەسەر ئاراستەی داهاتووی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان و بنیاتنانی ئەو هاوبەشییە هەمەلایەنەیەی کە هەمانە و تا ئێستاش دەمانەوێت پەرەی پێبدەین و فراوانتری بکەین". ئەو بەرپرسە ئەمریكییە وای گوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەردانەکەدا سوودانی سەرۆکایەتی شاندێکی گەورە دەکات کە وەزیرانی نەوت، دارایی، بازرگانی و کارەبا و چەند بەرپرسێکی دیکە لەخۆدەگرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە کۆبوونەوەی سوودانی و بایدندا، باس لە چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






