لە بەغدا پۆستێکی نوێ بە شاخەوان عەبدوڵڵا درا

شەیری بکە لە:
لە بەغدا پۆستێکی نوێ بە شاخەوان عەبدوڵڵا درا

شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی پارتی

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2026، گۆڕانکاریی لە سەرۆکایەتیی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، بەبڕیاری سەرۆک بارزانی پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە شاخەوان عەبدوڵڵا درا. 

 

چیرۆکی سەرەکی: هەفتەیەکی پڕ لە ململانێ لەسەر پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نێوان د. شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی و د. ڕێبوار کەریم، کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست بەڕێوەچوو، دواجار پارتی بڕیاریی کشانەوەی کاندیدەکەی دا و پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراقی پێدا.

 

لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، بە ئاڤا میدیای گوت: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی بۆ ئەم قۆناغە وەکو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کار دەکەم. 

 

لەلایەکی دیکە: هەفتەی ڕابردوو، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا دەستخۆشی لە د. شاخەوان عەبدوڵڵا کرد و ڕایگەیاند، د. شاخەوان عەبدوڵڵا لە هەر شوێنێك و هەر پلەیەكدا بێت، بە باشترین شێوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەكات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبوو لە دەرچوواندنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و چەند یاسایەکی دیکە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان. 

 

باکگراوند: ڕۆژی 30ـی کانوونی یەکەم، پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵای لە کاندیدکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشاندەوە، فەرهاد ئەترووشی، سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکەی لە جێگای ئەو کاندید کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ