خراپی خزمەتگوزارییەکانی TBI کێشەی بۆ مووچەخۆران دروست کردووە

شەیری بکە لە:
خراپی خزمەتگوزارییەکانی TBI کێشەی بۆ مووچەخۆران دروست کردووە

هەردوو لۆگۆی هەژماری من و بانکی TBI لەگەڵ ئامێری ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

کێشەکان لە بانکی TBI لە تەشەنەکردندان و ئێستا گوشارەکان لەسەر بانکەکە زیاد بوونە بۆ ئەوەی بە خێرایی چارەسەریان بکات. پڕۆژەی هەژماری من داوای لەو بانکە کردووە بەبێ دواکەوتن ئەو کێشانەی بەردەم مووچەخۆران چارەسەر بکەن، هۆشداریشی داوە کە ئارامگرتنیان تا سەر نابێت.

وێنە گەورەکە: بانکی TBI تاکە بانکی حکومییە کە بەشدارە لە پرۆژەی هەژماری من"، مانگانە نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەری گشتی لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەیەوە مووچە وەردەگرن، زۆربەیان لە سلێمانین. لە دوایین مووچەدا نزیکەی هەزار فەرمانبەر ڕووبەڕووی کێشەی جیاواز بوونەتەوە. پرسێکی سەرەکی نەبوونی ئامێری ATMـی پێویستە. لە ئێستادا بانکەکە تەنیا 20 ATMـی لە سەرانسەری سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا هەیە، زۆربەیان لە سلێمانین.

بانکەکە ڕایگەیاندووە، ناتوانێت ئامێر لە دەرەوەی ناوەندەکانی شار دابنێت، فەرمانبەرانیش گلەیی ئەوە دەکەن کە بانکەکە تاکە بانکی پڕۆژەی هەژماری من ـە  کرێی کردنەوەی هەژمار لە مووچەخۆرانی وەردەگرێت، کە لە نێوان 15 هەزار بۆ 25 هەزار دیناردایە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە فەرمانبەران دەڵێن تەنیا بەشێکی مووچەکەیان لە ئامێری ATM وەرگرتووە بە جۆرێک کە جاروایە لە ملیۆنێک دیناری ڕاکێشراو، ئامێرەکە تەنیا 500 هەزاری پێداون، کەچی پارەکە لە هەژمارەکەیان کەمبووەتەوە. کاتێکیش مووچەخۆران ئەو کێشەیەیان گەیاندووەتە بانکەکە، داوایان لێکراوە فۆڕمی سکاڵا پڕبکەنەوە و بڕە پارەیەک بدەن، بەبێ ئەوەی کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی هەژماری من بە ئاڤای  ڕایگەیاند: بەرپرسان بە ڕوونی ئاگادارکراونەتەوە لە کەموکورتییەکانی بانکەکە. "ئێستا دەرفەتی چارەسەرکردنی ئەم کێشانەیان هەیە. "ئەگەر نا، هەڵوێستمان جیاواز  و تووندتر دەبێت."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، TBI ناتوانێت ئەم ژمارە زۆرەی مووچەخۆرە بەڕێوەببات، تاکە بانکە لە هەژماری من کە کێشەی هەیە، تیمی هەژماری من لە هەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.

 

باکگراوند: هەشت بانک لە هەژماری من بەشدارن، تەنها تی بی ئای حکومییە و سەر بە حکومەتی عێراقیشە، تاکە بانکە ئەو هەموو کێشەیەی هەیە و بەشدارەکانی بەردەوام سکاڵایان هەیە و پرسیاری خۆیان دەگەیەننە ئاڤای خەڵک، بۆئەوەی بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ