نووسراوێکی بانکی ناوەندی نرخی دۆلار دادەبەزێنێت

شەیری بکە لە:
نووسراوێکی بانکی ناوەندی نرخی دۆلار دادەبەزێنێت

دۆلار و دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکات، نرخی 100 دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا بە 130 هەزار دینار جێگیر بکات؛ ئەمەش لە پێناو پاراستنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار.

بڵاوکراوەی فەرمی:
بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق کە وەڵامی وەزارەتی دارایی داوەتەوە، تێیدا بە پێویستی دەزانێت نرخی دیاریکراو بۆ دۆلاری ئەمریکی لە یاسای بودجەی 2026دا، بە 1,300 دینار بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی دیاری بکرێت.

٠ لە نووسراوەکەدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، ئەو نرخەی کە لەوەتەی مانگی شوباتی 2023وە چەسپێنراوە؛ 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار دیاری کراوە و بانکی ناوەندیش مامەڵە داراییەکانی لەسەر بنەمای ئەو نرخە دیاری کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە بوو کە حکومەتی فیدراڵ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان، بەنیازە لە بودجەی ساڵی 2026دا بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرز بکاتەوە.

باکگراوند: ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری بە 1,320 دینار جێگیر کردبوو؛ دوای هەڵکشانی نرخی دۆلار، بڕیار درا لە بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەرز بکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ