پەرلەمانتارێک: حکومەت بە نادەستووریی باج و گومرگی زیادکردووە و پێویستە پەرلەمان بڕیار بدات
- بزنس
- 10 کانوونی دووەم

منى غەرابی، پەرلەمانتاری عێراق
ئاڤا نیوز
منى غەرابی، پەرلەمانتاری عێراق ئاشکرای دەکات، زیادکردنی باج پێویستی بەبڕیاری پەرلەمان هەیە و هەموو ڕێکارەکانی حکومەت لەو بارەیەوە بە سەرپێچییەکی ئاشکرای دەستووری دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران کە دەست ئاڤا کەوتووە، تیایدا باج لەسەر دەیان خواردن و کاڵا زیادکراون، لە نێویدا گەڕانەوەی باجی 20% بۆ سەر کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت و جێبەجێکردنی چەندین رێنمایی لە خاڵە سنوورییەکانی عێراق بە بێ ڕەزامەندی پەرلەمانی عێراق، بە ئامانجی زیادکردنی داهاتی نانەوتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: غەرابی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ماددەی 28 بڕگەی یەکەم لە دەستووری عێراق، هیچ باج و ڕسوماتێک ناسەپێندرێت، هەموار ناکرێتەوە، کۆناکرێتەوە و لێخۆشبوونی بۆ ناکرێت، ئەگەر بە یاسا نەبێت، بۆیە ئەو هەنگاوانەی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی باج ناویەتی، هیچ پاڵپشتییەکی دەستووری و یاسایی نییە.
کاریگەری بڕیارەکە: لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، منى غەرابی جەختی کردەوە، وەک پەرلەمانتار، دژی بڕیارەکانی حکومەت سەبارەت بەزیادکردنی باج لەسەر هاووڵاتیان دەوەستینەوە، چونکە کاریگەرییەکی نەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان هەیە.
باکگراوند: لەکۆتایی ساڵی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان، بڕیاریدا بە زیادکردن و سەپاندنەوەی باج لەسەر چەندین کاڵا و پێداویستی تەندروستی و دووبارە سەپاندنەوەی کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی 20٪ لەسەر کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر ئەو باجە لادرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



