
دیمەنی پۆلیسی کاراکاس؛ وێنە AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و داوا لە تەواوی هاووڵاتییانی دەکات دەستبەجێ ڤەنزوێلا جێببهێڵن و هۆکارەکەشی بۆ مەترسی ئەمنی دەگەڕێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕاگەیێنراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دۆخی ئەمنی ڤەنزوێلا ناسەقامگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی ئەمریکییەکان هەیە. هاوکات هۆشداریی داوە لەوەی میلیشیا لایەنگرەکانی مادورۆ، کە بە "کۆلەکتیڤۆس" ناسراون، لە بازگەکاندا بەدوای ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی ئەمریکیدا دەگەڕێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بارودۆخی ئەمنی لە ڤەنزوێلا 'ناجێگیرە' و گۆڕانکاری خێرای بەسەردا دێت، بۆیە مانەوەی هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی لەو وڵاتەدا مەترسییەکی گەورەیە."
زانیاریی زیاتر: دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان، واشنتن داوا دەکات هاووڵاتییانی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و پێش تێکچوونی زیاتری دۆخەکە وڵاتەکە جێبهێڵن.
باکگراوند: رۆژی 3ـی کانوونی دووەم، لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرادا، نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکرا و دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەواڵی دەستگیرکردنی مادۆرۆ و هاوژینەکەی پشتڕاستکردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





