دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی فەرمانبەرانی سنووری هەولێر دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی فەرمانبەرانی سنووری هەولێر دەستپێدەکاتەوە

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مووچە

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵی 2025 خانەنشین بوون دەستپێبکاتەوە کە لە سنووری هەولێرن؛ بۆ ئەم مەبەستەش حەوت ملیار دینار تەرخان کراوە.

وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی دارایی (2026) لە هەرێمی کوردستان. حکومەت دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم بڕیارەوە بەشێک لە شایستە داراییە کەڵەکەبووەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ ئەو فەرمانبەرانە بگەڕێنێتەوە کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە مانگەکانی ڕابردوودا بەهۆی کەمیی نەختینەوە پرۆسەکە سست ببوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ساڵی 2025 ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین بوون، بەشێک لەوانەی خانەنشین بوون، مەرجەکانی وەرگرتنی ئیکرامییەی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە، بەشێك لەوانە لە مانگەکانی ڕابردوودا شەش مووچەکەیان بۆ خەرجکراوە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی دارایی 2026، دابەشکردنی ئیکرامییەی شەش مووچەکە دەستپێدەکاتەوە. نزیکەی حەوت ملیار دینارمان بۆ خانەنشینانی تەندروستی و پەروەردە تەرخان کردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."

زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنماییە داراییەکانی ساڵی 2026 ڕابگەیەنێت. پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو خانەنشینانەی پاداشتەکە دەیانگرێتەوە زیاد بکات، چونکە ئەو کەسانەشی لە مانگەکانی کۆتایی 2025 خانەنشین بوون، ناویان دەخرێتە ناو لیستی نوێی خەرجکردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ