
ئاڤا نیوز
لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وردبینییکردن لە ناوی کاندیدان لە دوایین قۆناغ دایە و سبەی چوارشەممە تەواو دەبێت، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، زۆرینەی ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمارکردبوو بۆ ڕکابەرێتی بەدەستهێنانی کورسی سەرۆککۆمار، دوورخراونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کێبڕکێی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆککۆمار تا دێت چڕتر دەبێتەوە و بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە کۆی 81 کاندید تا ئێستا 57 کاندید دوورخراونەتەوە، یەکێکیشان خۆی کشایەوە، ئێستا تەنها 23 کاندید ماون و نۆیان کوردن.
زانیاری زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، پرۆسەی وردبینییکردنی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار لە لایەن دامەزراوە و دەزگا پەیوەندارەکانەوە گەڕاوەتەوە بۆ فەرمانگەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، لەو 23 کاندیدەی ماون 12 یان جێگیرکراون و هیچ کێشەیەکیان نییە، یانزەکەی دیکەیان هێشتا لێکۆڵینەوەی زیاتر لە دۆسیەکەیان دەکرێت.
ئەو نۆ کاندیدە کوردەی ماون:
فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی، کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان
نزار ئامێدی، کاندیدی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
موسەننا ئەمین، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
د. لەتیف ڕەشید، سەردار عەبدوڵڵا، شوان داوودی، عەبدوڵڵا عالیەوایی و حوسێن تەها حەسەن سنجاری، ئەمانە کاندیدی سەربەخۆن.
هۆکارەکانی دوورخستنەوە: دوورخستنەوەی کاندیدەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە وەکو؛ نەبوونی ئەزموونی سیاسی، دەستپاکی و نەبوونی بڕوانامە یان بوونی گرفت لە بڕوانامەدا.
بەشێکیشیان بەر ڕێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کەوتوون کە پەیوەستە بە ڕیشەكێشكردنی بەرپرس و ئەندامانی حیزبی بەعس.
هەنگاوی داهاتوو: لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجوومەنی نوێنەران کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە سازبکرێت، پۆستی سەرۆککۆمار یەکلا دەکرێتەوە، دەبێت بە دەنگی دوو لەسەر سێی 329 ئەندام کە دەکاتە 220 پەرلەمانتار سەرۆکی نوێ هەڵببژێردرێت، ئەوەش مەرجێکی قورسە و زۆرینەی جارەکان کۆکردنەوەی ئەو ژمارە پێویستەی دەنگدەر لەناو هۆڵی پەرلەمان هۆکاربووە بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکان و دروستبوونی دۆخێکی دەروونی سەخت بۆ لایەن و کاندیدە ڕکابەرەکان.
باکگراوند: هێشتا لایەنە کوردستانییەکان، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی ڕێکنەکەوتوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، لەکاتێکدا هەردوو پێکهاتەی سوننە و شیعە سەرەڕای جیاوازیی قووڵی نێوانیان، توانییان بەئەنجامدانی دانوستانی جددی، ناکۆکییەکان بەلادا بخەن و کاندیدەکانی خۆیان بۆ پۆستە باڵاکانی عێراق یەکلایی بکەنەوە، بەڵام هێشتا دانوستانەکانی پارتی و یەکێتی لەو بارەیەوە کۆتایی نەهاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




