داڕمانی شاخ ئاستەنگی هاتووچۆی لە سنووری مێرگەسۆر دروست دەکات

شەیری بکە لە:
داڕمانی شاخ ئاستەنگی هاتووچۆی لە سنووری مێرگەسۆر دروست دەکات

دیمەنی کەوتنەخوارەوەی بەردئ شاخەکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە سنووری ناحیەی گۆڕەتوو شاخ داڕماوە و ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ خۆپارێزی هۆرن لە ناوچە شاخاویەکان لێنەدەن.


لێدوانی فەرمی: ڕزگار جەمیل، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر، بە ئاڤا میدیای وت: "شەوی سێشەممە، لەسەر ڕێگای گەلی ئەشکەوتە لە سنووری ناحیەی گۆڕەتوو شاخ داڕما و ئەم بەیانییە ئاگادارکراینەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگاکەمان داخست، تا لەلایەن تیمەکانمانەوە ڕێگاکە پاککرایەوە."

بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسوور دەشڵێت: "داوا لە شۆفێران و هاووڵاتیان دەکەین لە ڕێگای ناوچە شاخاوییەکان هۆرن لێنەدەن و بەخێرایی تێپەڕن و ڕانەوەستن، بۆ ئەوەی توشی زیانی گیانی و ماددیان نەبن."


زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە هۆکاری نەبوونی هێماکانی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای گەلی ئەشکەوتە، ڕزگار جەمیل ڕایگەیاند: ئێستا ڕێگاکە لەژێر چاککردنەوەدایە، بەڵام بەهۆی وەرزی زستانەوە پڕۆژەکە ڕاگیراوە، بۆیە هێماکانی ڕێگاکە هەڵگیراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: