
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت: تەواوکردن و ناردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 بۆ بەغدا لەبەر چەند هۆکارێک بۆ دوای 25ـی ئەم مانگە دوادەکەوێت.
زانیاریی تایبەت: لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی لیستی مووچەی مانگی یەک بۆ بەغدا بە ئاڤایان گوت: لە 24-12-2025، بڕیاری خەرجکردنی سولفەیەک دراوە و ئەمەش تەسفیەکردنی ویستووە، بەڵام دواتر پشووی سەری ساڵی بەسەردا هات و لە ڕووی حساباتەوە کێشە دروست بوو.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی مانگی یەک، پێداچوونەوە بە دەرماڵەی خێزانە؛ بەجۆرێک ئەگەر منداڵێک تازە لەدایکبووبێت ئەوا 10 هەزاری بۆ دەبەسترێت، لە کاتی تەواو کردنی زانکۆ یاخوود تەواو بوونی تەمەنی 18 ساڵی و زەواج کردنی یاخوود دامەزراندن بڕی پارەکە دەبڕێت، بۆ هاوسەریش 50 هەزار دینار هەژمار دەکرێت یان لە کاتی جیابوونەوەی دەیبڕێن، بۆیە یەکلایکردنەوەی ئەم بابەتە تۆزێک زەحمەتە.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە کۆکردنەوەی داهاتی 120 ملیار دینارەکە، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری گوتی: هەر کاتێک ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانمان پێ بکات، ئەوا پارەکە کۆدەکەینەوە و دەینێرین.
ئەمەش بزانە: بەگوتەی سەرچاوەکەی ئاڤا، سێ مانگ جارێک وەزارەتی دارایی عێراق تێبینییان لەسەر میزان موراجەعەی کوردستان هەیە، کۆتایی ئەمساڵ لیژنەکەی عێراق هاتن بۆ هەولێر و تێبینی خۆیان لەبارەی میزان موراجەعە بە وەزارەتی دارایی داوە، بۆ ئەم مانگە هەموو تێبینیەکان چارەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




