نرخی ئۆنسەیەك زێڕ 30 دۆلار دابەزی

شەیری بکە لە:
نرخی ئۆنسەیەك زێڕ 30 دۆلار دابەزی

دیمەنی دووکانێکی زێڕنگەری لە بازاڕی قەیسەری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

دوای گۆڕانکارییە خێراکەی ڕۆژی چوارشەممە و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو نرخی زێڕ دابەزی.

هۆکارە زانراوەکان: چەند هۆکارێک لە پشت گۆڕانکارییە خێراکانی نرخی زێڕ هەیە، لەوانە مەترسی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کێشە و ململانێکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی، شەڕە بازرگانییەکان.

لێدوانی فەرمی: د. مستەفا مەلا حەسەن، پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا ڕایگەیاند: بە بەراورد بە ڕۆژی چوارشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ 30 دۆلار لە نرخەی دابەزیوە، بەڵام مسقاڵی زێڕ وەکو خۆیەتی و گۆڕانکاری بەسەر نرخەکەیدا نەهاتووە.

زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەم شێوەیە:

یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 610 دۆلارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە ملیۆنێک و 10 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 965 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 827 هەزار دینارە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ