شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە سەنتەری شارەکانیش بەفر دەبارێت

شەیری بکە لە:

دیمەنی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای کوردستان ئەم هەفەتەیە کەشوهەوا خۆش دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە شەپۆڵێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.


لێدوانی فەرمی:
شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوایین ڕۆژی شەپۆلی پلە چوار بوو، ڕۆژانی هەینی و شەممە کەشوهەوا خۆش دەبێت، ئەگەر هەیە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 18-1-2026 شەپۆڵێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.


شێخ دارا دەشڵێت، "لە شەوی 19ـی مانگ تاوەکو 22ـی ئەم مانگە شەپۆڵێکی دیکەی زۆر بەهێزی بەفربارین دێتەوە هەرێمی کوردستان، بە ئەگەری 80% لەناو سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و دەوروبەری شاری کەرکووک بەفر دەبارێت."


زانیاریی زیاتر:
بەشێوەیەکی گشتی لەم وەرزەدا تێکڕای پلەکانی گەرمای ئەمساڵ کەمترە بەراورد بە پلەکانی گەرمای ساڵانی ڕابردوو، لە بەرزترین پلە 4-6 پلە جیاوازە، لەڕووی نزمترین پلە 6-12 پلە جیاوازە.


بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارو شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان، بەمشێوەی خوارەوەیە:

٠ هەولێر: بەرزترین پلە 8 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 1
٠ سلێمانی: بەرزترین پلە 5 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 1
٠ دهۆک: بەرزترین پلە -1 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە -11
٠ هەڵەبجە : بەرزترین پلە 4 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە -4
٠ کەرکوک: بەرزترین پلە 8 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 1
٠ زاخۆ:  بەرزترین پلە 5 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 1
٠ سۆران: بەرزترین پلە 1 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 6
٠ گەرمیان: بەرزترین پلە 9 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە 1
٠ ڕاپەڕین: بەرزترین پلە 4 پلەی سیلیزی و نزمترین پلە -1

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: