
ئاڵای عێراق و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە بڕیارێکی نوێ هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگیی بە ڕێژەی 25٪ بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەکات کە بەردەوامن لە مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران؛ ئەمەش ئابووریی عێراق دەخاتە بەردەم مەترسییەکی جدی و تاقیکردنەوەیەکی سەخت.
وێنە گەورەکە: عێراق چوارەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی ئێرانە لە جیهاندا. پچڕانی ئەم پەیوەندییە یان پابەندبوون بە باجە نوێیەکەی ئەمریکا، وەرچەرخانێکی دارایی قورسە کە ڕاستەوخۆ کار دەكاتە سەر بودجەی دەوڵەت و نرخی کاڵا لە بازاڕەکاندا. بەغدا ئێستا لە نێوان "بەرداشی" واشنتن و تاراندا گیری خواردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە نزیکەی 12 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕ لە نێوان بەغدا و تاران دەکرێت، بەشێوەیەک 10٪ـی بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق بە تەواوی پشتیان بە بەرهەمە ئێرانییەکان (خۆراک، کەرەستەی بیناسازی و پترۆکیمیایی) بەستووە.
٠ هەروەها عێراق ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەمریکا دەنێرێت، ئەمەش وا دەکات پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن وەک پاراستنی "سەرچاوەی داهات" بێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئابووریناسان هۆشداری دەدەن کە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە عێراق دەکاتە زەرەرمەندی یەکەم: "حکومەتی عێراق ناچار دەبێت یان دەستبەرداری هاوردەی گرنگی ئێران بێت کە دەبێتە هۆی گرانبوونی کاڵا و قەیرانی ناوخۆیی، یان ملیۆنان دۆلار وەک باج بداتە ئەمریکا، کە ئەمەش بارگرانییەکی دارایی گەورە بۆ خەزێنەی دەوڵەت دروست دەکات."
زانیاریی زیاتر: ئەم فشارەی واشنتن بەشێکە لە ستراتیژیی نوێی ئیدارەی ترەمپ بۆ "گەمارۆی تەواوەتی" لەسەر تاران. عێراق بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و وابەستەیی ئابوورییەکەیەوە، یەکێکە لەو دەوڵەتانەی کە هەر توندبوونەوەیەک لەم ململانێیەدا، ڕاستەوخۆ باجە داراییەکەی لەسەر شانی هاووڵاتییانی دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین



