یەکگرتوو وەڵامی دەستپێشخەریی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەبارەی بەشداریکردنی لە حکومەت، یەکگرتوو بەفەرمی وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە و دەڵێت: "تا ئێستا ئۆپۆزیسیۆن بوونمان هەڵبژاردووە."
چیرۆکی سەرەکی: دوای پێنج مانگ لە زیندان شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێشخەری بۆ لایەنە سیاسییەکان کرد، بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی ئەو دەستپێشخەرییە بافڵ تاڵەبانی، وەڵامی دایەوە بۆ ئەوەی بەیەکەوە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیران، پێویست بە 51 کورسی (50+1) هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەنیا خاوەنی 39 کورسییە و تەنیا پێویستی بە 12 کورسیی ترە بۆ تەواوکردنی زۆرینە، یەکێتی (23 کورسی) و نەوەی نوێ (15 کورسی) پێکەوە تەنیا 38 کورسییان هەیە؛ تەنانەت بە هاوپەیمانێتیش، نەک هەر ناتوانن حکومەت پێکبهێنن، بەڵکو کورسییەکانیان یەک کورسی لە پارتی کەمترە. هەریەک لە یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست بڕیاریی ئۆپۆزیسیۆن بوونیان داوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان، ئەگەرچی خاوەنی یەک کورسییە بەڵام رەتی کردووەتەوە بەبێ پارتی بەشداری حکومەت بکات.
لێدوانی فەرمی: د. سەڵاحەددین بابكر، وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: هەموو نزیكبوونەوەیەكی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە باش دەزانین، نزیكبوونەوەی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ باشە و بڕیاریی خۆیانە و رێز لە بڕیارەكەیان دەگرین، ئومێد دەكەین ببێتە مایەی كاراكردنی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، دەشڵێت: "ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر لەسەرەتاوە بڕیاریی ئۆپۆزیسیۆن بوونمان داوە، ئەو بڕیارە هەتا ئێستاش بەردەوامە."
باکگراوند: ئەمڕۆ، شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەردانی هەریەک لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ و دواتریش سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی کرد، بەمەبەستی تاوتوێی چۆنیەتیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەگەرچی نەوەی نوێ لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت ڕێککەوتووە، بەڵام یەکگرتوو و سۆسیال دیموکرات ڕەتیان کردەوە بەشداریی ئەو دەستپێشخەرییەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





