سۆمۆ: داهاتی هەناردەی نەوتی کوردستان مانگانە دەگاتە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار
- بزنس
- 18 کانوونی دووەم

لۆگۆی کۆمپانیای سۆمۆ و کێڵگەیەکی نەوتی
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" ڕایدەگەیێنێت، لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە تێکڕای هەناردەی وڵات گەیشتووەتە 3.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و ئاشکراشی دەکات کە ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ "ئەلعەرەبی" ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە تێکڕای هەناردەی وڵات گەیشتووەتە 3.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای دەکات و دەڵێت: "ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت و داهاتی مانگانەی دەگاتە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار."
٠ بڕی 192 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی بە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانمان داوە، تاوەکو کێشەی قەرزە کۆنەکان چارەسەر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی لە مانگی ئەیلوولی 2025ـەوە دەستیپێکردووەتەوە، کە ئێستا بە تێکڕای 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەردەوامە و بووەتە هۆی زیادبوونی تێکڕای داهاتی گشتیی وڵات.
باکگراوند: پێشتر عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندبوو، لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025ـدا، بڕی 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەوانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاستێکی بەرزی پابەندیی هەردوولا بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی پەیامە هۆشدارییەکەی بۆ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




