مەزڵووم عەبدی: بەردەوام دەبین لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، لە شەشی ئەم مانگەوە شەڕێكی دژوار بەسەر گەلەكەمان سەپێنراوە، بۆ ڕێگریكردن لە خوێنڕشتن و قوربانی دانی زیاتر، بەباشمان زانی لەسەر ئاگربەست ڕێكبكەوین.

چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی دوو هەفتە لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا و هێزەکانی هەسەدە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتنێکی 14 خاڵی بۆ ئاگربەستی تەواوەتی بە واژۆی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی بڵاوکرایەوە.

پەیامی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە دەركەوتنێكی تەلەفزیۆنی لە میدیای هەسەدە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە شەرێكی بەزۆر سەپێنراو ڕزگار دەبین كە گەلەكەمان چەندین شەهید و برینداری دا و ژمارەیەكی زۆریش ئاوارە بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵێكی زۆرماندا بەر لەو شەڕە سەپێنراوە بگرین، بەڵام جۆرێك لە پێداگری هەبوو بۆ هێرشكردنە سەرمان. لەپێناو پاراستنی گیانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان، بەپێویستمان زانی لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی فوڕات بكشێینەوە.

عەبدی دووپاتی دەكاتەوە و دەڵێت، ئێمە ڕژدین لەسەر ئەوەی دەسكەوتی گەلەكەمان و قودسیەتی هەرێمی خۆمان بپارێزین و هەوڵەكانمان بەردەوام دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، هەریەکە لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە دیمەشق کۆببنەوە و گفتوگۆی زیاتر لەسەر خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ