
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا، سیستەمی پەیڕۆڵ كارا دەكرێت و دوای كاراكردنی سیستەمەكە بە كەمتر لە 24 كاتژمێر، لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراقیش هێشتا دەستی پێنەكردووە، ئەو درەنگەوتنەش پەیوەندیی بە ئەنجامدانی چەند ڕێكارێكی دارایی و ئیداریی وەزارەتی دارایی عێراق و یەكە ژمێركارییەكانەوە هەیە، بەهەمان شێوە لیستی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی کوردستانیش تا ئێستا ئامادە نەكراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئێستا سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕێكخستنەوەی هەردوو لیستی میلاكات و مووچەن بەیەكەوە، بەو پێیەی بەر لە داخڵكردنی لیستەكان لە سیستەمی پەیڕۆڵ، پێویستە ناوی فەرمانبەران و مووچەخۆران لەهەردوو لیستی مووچە و میلاكاتی فەرمانگە حكومییەكان، هاوتای یەكتر بن و ئاماژە بە ئەپدەیتی سەرجەم گۆڕانكارییە وەزیفییەكان كرابن.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی كردەوە، تەنانەت ئەگەر فەرمانبەرێک لە مۆڵەتی بێ مووچەش بێت، پێویستە ناوی لە لیستی مووچە هەبێت و لەبەرامبەر ناوەكەی، بە تێبینی ئاماژە بە مۆڵەتی بێ مووچە دەدرێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای کاراکردنی سیستەمی پەیڕۆڵ، چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر لیستی مووچەی مانگی یەكی سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی فەرمانگەكانی حكومەت ئامادە بكرێت و لەڕێگەی ئەو سیستەمەوە ڕەوانە بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




