ئومێد خۆشناو لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 19 کانوونی دووەم

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، کەشوهەوا ئاساییە و هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی سبەی لە هەولێر بکرێتە پشووی فەرمی.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤای وت: بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێشبینییەكانی كەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دۆخی كەشوهەوای سنووری پارێزگای هەولێر بەمجۆرە نالەبار نابێت كە لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن، بكرێتە پشوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەشڵێت: "ئێمە لەڕێگەی ژووری عەمەلیاتی دیوانی پارێزگا بەپشتبەستن بە زانیاریی و ڕاپۆرتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی كەشوهەوا دەكەین، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی پێویست دەكات لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندنی سنووری پارێزگای هەولێر بكرێتە پشوو یاخود نا، ئەوەی تا ئێستا ڕوونە، دۆخی كەشوهەوا بەمجۆرە نالەبار نییە كە پشوو ڕابگەیەنین."
٠ سەرەڕای ئەوەش دەسەڵاتمان داوەتە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی پەروەردەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و قایمقامیەتەكان، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا، ئەگەر پێویستی كرد لە ناوەندەكانی خوێندن دەوام ڕابگرن.
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە (سبەی و دووسبەی) لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحکومی پشووی ڕاگەیێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






