سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی پرسی گرینلاند؛ گەلی گرینلاند بڕیار لە داهاتووی خۆی دەدات
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم

کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. وێنە BBC
ئاڤا نیوز
دوای گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەوروپا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەخت لە سەروەری خاکی گرینلاند دەکاتەوە و دەڵێت: "گەلی گرینلاند خۆیان داهاتووی خۆیان دیار دەکەن."
لێدوانی فەرمی: کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە وتارێکیدا سەبارەت بە گرینلاند تیشکی خستە سەر چەند پرسێک و ڕایگەیاند: داهاتووی گرینلاند تەنیا لەدەستی خەڵکی گرینلاند و شانشینی دانیمارکە، هیچ باجێک و گوشارێک نابێت ڕێگریی لەمە بکات، دەشڵێت: "ڕێگای چارەسەرکردنی پرسی گرینلاند دەتوانێت بە دیالۆگ لەگەڵ هاوپەیمانان بکرێت."
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای هەموو ئارەزووەکانی دۆناڵد ترەمپ، بۆ بەدەستهێنانی ئەو دوورگەیە سەرکردەکانی هەردوو وڵاتی دانیمارک و گرینلاند، پێداگرییان کردووە کە دوورگەکە بۆ فرۆشتن نییە و نایەوێت بەشێک بێت لە ئەمریکا.
ئەمەش بزانە: دوای ئەوەی ترەمپ هەڕەشەی باجی بەسەر وڵاتانی ئەوروپا کرد و ئەوروپاش لە بەرامبەردا هەڵوێستی یەکگرتوویی خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترەمپ دووپاتکردەوە، ستارمەر جەختی لەوە کردەوە، شەڕی پێناسی گومرگی لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.
لەلایەکی دیکەوە: لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی گرینلاند لە مانگی ئازاری 2025، دەنگی ناسیۆنالیستەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە کە داوای ئەوە دەکەن دوورگەکەیان لە دانیمارک جیاببێتەوە و سەربەخۆ بێت.
باکگراوند: خواستی ئەمریکا بۆ کڕین یان داگیرکردنی گرینلاند شتێکی نوێ نییە و خواستەکەی دەگەڕیتەوە بۆ 150 ساڵ پێش ئێستا بەڵام ئێستا دۆناڵد ترەمپ دەستی بە داڕشتنەوەی پیلانێک کردووە بۆئەوەی داگیریی بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




